ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له وڵاتی توونس به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی جۆرێكی مه‌شڕووبی ساخته‌كراو، 4 كه‌س مردن و 40ی دیكه‌ش كه‌وتنه نه‌خۆشخانه.
ئاژانسی (فڕانس پرێس) له‌سه‌ر زاری فه‌تحی بهكوش له دادگه‌ی مه‌ده‌نی توونس بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شڕووبی ساختهكراوهوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له پارێزگه‌ی توونسی پایته‌خت ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان تووشی ژه‌هراویبوون بوون و له ئه‌نجامیشدا 4 مردن و 40ی دیكه‌ش كه‌وتنه نه‌خۆشخانه‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و مهشڕووبفرۆشهكه ده‌ستگیركرا، ئێستاش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ین تا تۆمه‌تباره‌كه سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كانیش، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای وه‌گرتنی چاره‌سه‌ری، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ژه‌هراوی ببوون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه ماڵه‌كانیان.
ئه‌م جۆره ڕووداوانه چه‌ند جارێكی تریش له توونس ڕوویانداوه، له ساڵی 2021 رووداوێكی هاوشێوه له پارێزگه‌ی قه‌سرین له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه ڕووی دا و به‌هۆی ژه‌هراویبوون به خواردنه‌وه‌ی مه‌شڕووبی ساخته‌وه 5 كه‌س مردن و 25ی دیكه‌ش كه‌وتنه نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.