Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:39

پۆلیسی ئەندەنوسیا دەست بەسەر 226 سەگ دا دەگرێت كە بۆ سەربڕین ئامادە دەكران

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، پۆلیس ڕێگری لە بارهەڵگرێكی گواستنەوەی زیاتر لە 200 سەگ كردووە كە بەرەو كوشتارگە دەڕۆیشت.
ئێوارەی دوێنێ شەممە لە شاری سیمارانگ لە دورگەی جاوای گەورە، ئەو بارهەڵگرەی سەگە زیندووەكانی هەڵگرتبوو، دەستی بەسەردا گیراو پێنج كەسیش دەستگیركران .
ئەو كەسانەشی دەستگیركراون،بەپێی یاسای چاودێری ئاژەڵان تۆمەتبار دەكرێن و تا پێنج ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
لەوبارەیەوە شەوی شەممە، ئێروان ئەنوەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەكە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ توانیمان ڕێگری لە گواستنەوەی 226 سەگ بكەین.
شایانی باسە ئەندەنوسیا لەنێو ئەو وڵاتە كەمانەی جیهاندایە كە تا ئێستاش ڕێگە بە فرۆشتنی گۆشتی سەگ و پشیلە دەدات، بەڵام هەڵمەتێك دژی ئەم كارە دەستیكردووە بە پەرەسەندن و هەندێك لە شارەكانی وەك سیمارانگ ماوەی چەند ساڵێكە قەدەغەكردنی ناوخۆییان لەسەر ئەم بازرگانییە سەپاندووە.
 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.