Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:43

چەند رێنماییەكی گرنگ بۆ دووركەوتنەوە لە هیلاكبوونی چاوەكان

کوردستان TV
100%

سەرباری ئەوەی هیلاكبوونی چاوەكان مەترسیدار نیە، بەڵام دیاردەیەكی بێزاكەرەوە و كاتێك چاوەكان هیلاك دەبن هەست بە سووتانەوەو خوران دەكرێت ، ئەمانەش چەند رێنماییەكی گرنگن بۆ دووركەوتنەوە لە هیلاكبوونی چاوەكان:
1- پشوودان:- پشوو بە چاوەكانت بدە لەكاتی هیلاكبوونیداو هەوڵبدە بۆ ماوەی ( 5 ) دەقیقە چاوەكانت دابخەیت . 
2- باشتركردنی هەواگۆڕكێ لەشوێنی كاردا:- دەبێت شوێنی كاركردن هەواكەی پاك بێت و تەپوتۆزی تێدا نەبێت و هەروەها جگەرەی تێدا نەكێشرێت بۆئەوەی چاوەكان پارێزراو بن لە ووشك بوونەوە .
3- ئەنجامدانی راهێنان:- پێویستە لەكاتی كاركردندا راهێنانی پشوودان ئەنجام بدرێت وەك دانانی ئەنیشك لەسەر مێزی كاركردنەكەت و پاشان بەرزكردنەوەی دەستەكانت بۆ سەرەوە بۆ خستنە ژێر چەناگەت یاخود دانانی سەرت لەنێوان هەردوو قۆڵت و دەستتدا پاشان داخستنی چاوەكانت و كرداری هەناسەدانی قووڵ ئەنجام بدە .
4-شێلانی برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو:- مەساجكردن بۆ برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو بۆماوەی 10 چركە یارمەتیدەرە بۆ دووركەوتنەوە لە ووشكبوونەوەی و هیلاكبوونی چاو .
5-بەكارهێنانی چاویكلەی گونجاو:- لە كاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا یاخود لەكاتی خوێندنەوەدا ، ئاگاداربە لە بەكارهێنانی چاویلكەو هاوێنەی پزیشكی چاو بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی چاویان لاوازە پێویستە ئەو چاویلكەیەی بەكاری دەهێنێت گونجاوبێت و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دانرابێت .
6- بەكارهێنانی قەترەی چاو:- لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بۆماوەیەكی دوورو درێژ ئەوا چاوەكان رووبەڕووی هیلاكبوون و ووشكبوونەوە دەبنەوە بۆیە دەبێت لەو كاتانەدا قەترەی چاو بەكاربهێنرێت بۆ ڕوودانی گریانی دەستكرد كەبەبێ رەچەتەی پزیشكی لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشرێت و چاو لە وشكبونەوە دەپارێزێت و پاكی دەكاتەوە .
7- چاوتروكانی زیاتر بۆ چالاكبوونی چاوەكان:- هەركاتێك كۆمپیوتەر زیاتر بەكاربهێنرێت ئەوا پێویستە چاوەكان زیاتر بتروكێنرێت ئەویش لەپێناو چالاكبوونی زیاتری چاوەكان و هێشتنەوەی بەتەڕی و ڕوونەدانی وشكبوونەوەی چاوەكان .
8- ئامێرە ئەلكترۆنیەكان:- پزیشكان ڕێنمایی ئەوە دەكەن لەكاتی بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنیەكاندا وەك كۆمپیوتەرو هاوشێوەكانی ، بۆماوەی ( 5 بۆ 15 ) چركە چاو لەسەر شاشەی ئەو ئامێرانە لابەرین و بەسەیركردنی شوێنێكی دیاریكراو و دورتر لە ئامێرەكە بڕوانین .
9-خۆراك:- خواردنی خۆراكەكانی وەك سپێناغ و ماسی و هێلكەو چەرەسات و پرتەقاڵ لە ژەمە سەرەكیەكانی ڕۆژانەدا  .
10- شوێن:- پێویستە ئەو شوێنەی كە ئامێرە ئەلكترۆنیەكانی تێدا بەكار دەهێنرێت ڕووناكیەكەی گونجاو بێت واتە  ڕووناك بێت و تاریك نەبێت .


ژێده‌ر - ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.