Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:38

هۆشداری له‌ هه‌ڵگرتنی خۆراك له‌ نایلۆن ده‌درێت

کوردستان TV
100%

هەڵگرتنی خۆراك لە نایلۆن دا ئەگەر بێت و خۆراكەكە گەرم بێت یات لە شوێنی گەرم دابنرێت سەلامەت نی یە، چونكە بە كاریگەری پلەی گەرمی رێژەیەكی زۆر لە مادە كیمیاییەكانی ناو نایلۆنەكە دەچێتە ناو خۆراكەكە ، ئەمەش مەترسی دروستبوونی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان زیاد دەكات چونكە هۆكارە بۆ دروستبوونی پاشماوەی پلاستیكی لەناو خوێندا.

بەداخەوە ئەم دیاردەیە زیاتر لە فڕنی سەموون و نانەواخانەكاندا زۆرە كە ڕاستەوخۆ بە گەرمی نان و سەموونەكە دەخرێتە ناو كیسی نایلۆنەوە، ئەمەش زیان بە سەلامەتی خۆراكەكە دەگەیەنێت.

بۆیە باشترە خۆراك لە كیسی كاغەزدا هەڵبگیرێت نەك لە كیسی نایلۆندا، سەرەڕای ئەمانەش وەك پاشەڕۆ نایلۆن زیانێكی گەورە بە ژینگەش دەگەیەنێت.


ئا: لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك
ژێده‌ر-  تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.