Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:03

به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: ئێمه‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدامان ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد،‌ واشینتۆن بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌ شاری به‌غدا ئه‌نجامداوه‌.

ئاژانسی (رۆیته‌رز) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه‌: سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدای بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ئه‌نجامداوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ درۆن بۆردومانی لیوای 12ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی كرا و له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌شدا ئەبوو تەقوا سەعیدی یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پشتێنەی بەغدا لە هێزەكانی حەشدی شەعبی و یاریدەرەکەی بەناوی ئەبوو ئیمتیحان کوژران، هەروەها شەش ئه‌ندامی تری حه‌شدی شه‌عبی بریندار بوون.

دوای بۆردومانه‌كه‌، یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ بۆردومانه‌كه‌ به‌ درۆن ئه‌نجامدراوه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌‌ كه بۆردومانه‌كه‌‌ پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراقه‌ و جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌یه‌كی‌ تیرۆریستی.

لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ بۆردومانه‌كه‌دا ڕاسته‌وخۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ بەرپرسیارێتیی بۆردومانه‌كه‌ لە ئەستۆی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.