Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:03

لەبەغدا بارەگایەكی حەشدی شەعبی بۆردومانكراو كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی 1ی 2024 سەرچاوە ئەمنییەكان بڵاویانكردەوە كە بەمووشەكێك بارەگایەكی ئەمنی سەر بە بزووتنەوەی نوجەبا لە شەقامی فەلەستین لە بەغدای پایتەخت كراوەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوانە بە میدیای عێراقیان راگەیاندووە: بۆردومانەكە بارەگایەكی سەر بە بزووتنەوەی نوجەبا (لیوای 12 لە هێزەكانی حەشدی شەعبی) لە شەقامی فەلەستین لە بەغدای پایتەختی كردۆتە ئامانج.
هەروەها ئەوەش پشتڕاستكردەوە كە لە بۆردومانكردنەكەدا دوو فەرماندەی باڵا كوژراون و شەش ئەندامی دیكەی حەشدی شەعبی برینداربوون.
 

ئ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.