Erbil 9°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:38

وەزیری نەوتی عێراق: كار بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان دەكەین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: كار بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان دەكەین.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت دا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق، لەكۆبوونەوەیەكدا جەختیكردۆتەوە كە بۆ بەرزكردنەوەی داهاتی دارایی ، كار بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی پڕۆژەكان بۆ بەردەوامبوون و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی پلانی پێنج ساڵە بۆ گەیشتن بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی (6) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
هەروەها گوتی: تێكڕای بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە گەیشتووەتە (3) ملیۆن و 486 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.