Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 20:32

وەزارەتی نەوتی عێراق : داهاتی مانگی رابردوو زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كۆی هەناردە و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە، بەو پێیەی كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو گەیشتووەتە (108) ملیۆن و (56) هەزار و (590) بەرمیل، داهاتەكەشی بڕی (8) ملیار و (316) ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردەكراوە، بڕی (107) ملیۆن و 592) هەزار و (532) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو بۆ ئوردن گەیشتووەتە ( 464) هەزار و (58) ) بەرمیل.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە گەیشتووەتە (3) ملیۆن و 486 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لەكاتێكدا تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش گەیشتووەتە 76 دۆلار و 69 سەنت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.