Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 18:12

وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە مامەڵەكردن بە بەڵگەنامە كۆنەكان راگەیاند

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەكردن بە بەڵگەنامە كۆنەكان ڕاگەیاند.
فەریق میقداد ئەلموسەوی ،گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند: بژاردە و لێكۆڵینەوەیەكی تەواو هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەكردن بە بەڵگەنامە كۆنەكان.
 هەروەها گوتی: ژمارەی دەركردنی كارتی ئەلیكترۆنی و كاتی دەوامكردن زیاد دەكرێت بۆ تەواوكردنی هەموو كارتە ئەلیكترۆنییە یەكگرتووەكان( كارتی نیشتمانی).
ئاماژەی بەوەشكرد ،كارەكانی هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەكردن بە بەڵگەنامە كۆنەكان لە یەكی مانگی ئازاری داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.
شایانی باسە رۆژی چوارشەممە 27-12-2023 ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرەتای مانگی ئازاری داهاتووی دیاریكرد بۆ ئەوەی كارتی نیشتیمانی ببێتە تاكە بەڵگەنامەی فەرمی .
حكومەتی عێراق لە ساڵی 2015دا پڕۆژەی كارتی نیشتیمانی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوە بۆ ئەو بەڵگەنامە كۆنانەی كە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە پەسەندكرابوون، كە بریتی بوون لە: ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتەجێبوون، كارتی بەشەخۆراك.
ئامانجی پڕۆژەكەش ئامادەكردنی داتابەیسێكی ناوەندییە بۆ هەموو عێراقییەكان و بەرەوپێشبردنی مامەڵەكانە لە دامەزراوە فەرمییەكان.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.