Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:40

عێراق و ئێران یه‌كه‌مین مانۆڕی ده‌ریایی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌می داهاتوو هێزی ده‌ریایی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران له‌ گه‌رووی شه‌تولعه‌ره‌ب، مانۆڕێكی ده‌ریایی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی (سكاینیوز)ی ئێرانی، مانۆڕه‌كه‌ له‌ گه‌رووی ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب كه‌ پارێزگه‌ی به‌سڕه‌ی عێراقی و شاری عه‌بادانی ئێرانی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

مانۆڕه‌كه‌ له‌ ساڵوڕۆژی چواره‌می كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ له‌ بۆردومانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكادا له‌ ساڵی 2020 له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرانه‌ ئامانج.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ مانۆڕه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئه‌منی و هاووڵاتییانی نیشته‌جێی ناوچه‌كه‌ و به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌نجام ده‌درێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.