Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:28

له‌ هه‌ولێر دیاری به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ دابه‌شكرا كه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌دایكبوون

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و ئافره‌تانی شاری هه‌ولێری كرد و خه‌ڵات و دیاری به‌خشییه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌دایكبوون.

ئەمشەو دووشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتانی بەسەرکردەوە و وێرای نزای تەمەن درێژی بۆ مندڵانی تازە لەدایکبوو، سوپاسی تیمی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکەی کرد کە 24 کاتژمێر لەپێناو سەلامەتی دایکان و منداڵان شەونخوونی دەکەن.

ئومێد خۆشناو تائکیدی لەسەر ئەوەش کردەوە کە کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەولەوییەتی داوەتە کەرتی تەندروستی و بۆ ساڵی تازەش بەرنامە و ئەجیندای تری لە بەردەستدایە بۆ زیاتر پێشخستنی ئەو کەرتە.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا خەڵات و دیاری تایبەتی بەو منداڵانە بەخشی کە لە سەری ساڵی نوێ دایکبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر پێشتر بڵاوی كردبووه‌وه‌ كه‌ لە شەوی سەری ساڵدا 34 منداڵ له‌ شاری هه‌ولێر لە نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و ئافره‌تان له‌دایکبوون کە 30 منداڵ بە ئاسایی و 4 منداڵ بە نەشتەرگەری بووه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.