ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌م داوای كرد بۆ رۆژی هه‌ینی داهاتوو له ته‌واوی پارێزگه‌كانی عێراق نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق، به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی مه‌یموونه‌ی كچی فاتیمه‌ی زه‌هڕا كچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، رۆژی هه‌ینی داهاتوو نوێژی جه‌ماعه‌ت و به‌كۆمه‌ڵه ئه‌نجام بده‌ن.
ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی كرد هاووڵاتییان له‌م بۆنه‌یه‌دا كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن و رۆژی هه‌ینی داهاتوو هه‌موو به‌یه‌كه‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان له رێكه‌وتی 22ی جه‌مادی دووه‌می 1445ی كۆچی له شوێنی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئاماده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.