Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:18

ڤاكسینێك بۆ هه‌موو جۆره‌ گۆڕاوه‌كانی كۆڕۆنا به‌رهه‌مهێنرا

کوردستان TV
100%

زانایانی په‌یمانگه‌ی كارۆلینكسا له‌ وڵاتی سوێد، جۆرێكی نوێی ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنایان به‌رهه‌مهێنا كه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ گۆڕاوه‌كانی په‌تاكه‌ ده‌شێت به‌كاربهێنرێت و كاریگه‌ری باشیان هه‌بێت.

زانایانی په‌یمانگه‌كه‌ دوای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه‌، له‌سه‌ر 24 كه‌سیان تاقی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رووی 64 ساڵ ده‌بوو، دوای وه‌رگرتی 4 بۆ 5 ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كاریگه‌رییه‌كانی یه‌كجار باش و به‌رزه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رجه‌م گۆڕاوه‌كانی كۆڤید 19.

به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ڤاكسینه‌ نوێیه‌ ده‌بێته‌ شۆڕشێكی مه‌زنی تر،‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌گوترا كه‌ ڤاكسینه‌كانی تر كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گۆڕاوه‌كان وه‌ك ئۆمیكڕۆن و ئه‌وانی دیكه‌ نییه‌، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ته‌نیا دژی كۆڤید 19 به‌رهه‌مهێنراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ گۆڕاوێكی تری كۆڕۆنا به‌ناوی جی ئێن 1 (JN.1) له‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێستا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گۆڕاوه‌كه‌ له‌ جۆره‌كانی تر خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متره‌ به‌راورد به‌وانی دیكه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.