سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە هێرشهكانی سهر ههولێری به كارێكی تیرۆریستیی ناوبرد و رایگهیاند ئاسایشی عێراق ئاسایشی هەرێمی کوردستانه و ناکرێت لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە بارەی هێرشی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر هەولێر رایگەیاند، هێرشکردنە سەر هەولێر سەرەتا بە ئامانجگرتنی بەغدایە و کارێکی تیرۆریستییە.
روونیشی كردهوه، ئاسایشی عێراق ئاسایشی هەرێمی کوردستانه و ناکرێت لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر.
له كۆتاییشدا رایگهیاند، بۆ پشتگیریکردن لە عێراقێکی ئارام و سەقامگیر، بە پێویستی دەزانین كه پشتیوانی و هەوڵێستی فەرمی بگرێته بهر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.