Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 08:08

دوای هەرێمی كوردستان پێدانی كارەبای عێراقیش دەبێتە پێوەری زیرەك

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كارەبای عێراق ،وادەی دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبای دیاریكرد.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كارەبا ڕاگەیاند، دوای ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پێویستی دانانی پێوەری زیرەك و كاركردن وەك ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام دەدرێت،  وەزارەتی كارەبا پێداچوونەوەی بە ئەزموونەكانی وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی كوردستان كردووە .
ئاماژەی بەوەشكرد ،وەزارەتی كارەبا بۆ دانانی دانانی پێوەری زیرەك 10 ناوچەی هەڵبژاردووە، كە 4یان لە بەغدان و 6یان لە پارێزگاكانن و لە سەرەتای ساڵی داهاتووش ئەو ناوچانە بە تایبەتی ڕادەگەیەنرێن 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.