لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی زایینی دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ بەشداری بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە تا دێت رێژەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بە سەربردنی كاتێكی خۆش و بەشداریكردن لە بۆنە و ئاهەنگەكانی سەری ساڵ زیاتر دەبێت.
هەروەها گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ئییراھیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، سەردانی گەشتیاران بە پلەی یەكەم بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای ھەولێر بووە كە لەو ڕێژەیەش لەسەدا بیست و پێنجیان گەشتیاری بیانی و دەرەوەی عێراق بوونە.
گوتیشی: بە ھۆی پەرەپێدان بە جۆرەكانی گەشتیاری لە چوار وەرزەی ساڵ ، هەروەها چاودێریی ناوچە گەشتیارییەكان لە رووی كوالێتی، نرخ ، دابینكردنی خزمەتگوزاری و ڕێنیشاندەری گەشتیاریی، ئەو ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیكەی دوو ملیۆن گەشتیار زیادی كردووە.
گوتەبێژی گەشتوگوزار: سەردانی گەشتیاران بە پلەی یەكەم بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای ھەولێر بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.