Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

بزانە نرخی 100 دۆلار لەهەولێر و بەغدا گەیشتووەتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی  100 دۆلار بەرزبووەتەوە و  بە 152 هەزار و 50 دیناری عێراقی تۆماركراوە، لەكاتێكدا پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 950 دینار بووە .
هەروەها نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتووەتە 153 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 151 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێر-یش بازاڕی بۆرسە لە ڕۆژانی شەممەدا ناكرێتەوە، بەڵام لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 950 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.