Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:44

شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران ناوچەكەمان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شاڵاو هیدایەت ،شارەزای كەشناسی رایگەیاند:  بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر یان زیاتریش هیچ شەپۆلێكی دابارینی دەریای باش و گشتگیر بۆ ناوچەكە لەئارادانییە ، بەڵام دواتر دۆخەكە باش دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی گوتی: لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوون و كشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا، دووبارە دۆخێكی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەڕێتەوە ناوچەكانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە.
هەروەها گوتیشی: بەپێی ئاماژەكانی ئێستا بارستە هەوایەكی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەركەوتووە ،كەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەكەوێتەوە و سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە .
هاوكات ئاراس جەبار ،شارەزای كەشناسی دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی زستانە و تا ئێستا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی پاییزی بەرزن و ھیچ سیمایەكی زستانە لە ناوچەكەدا نابینرێ ، تا 8 بۆ 10 رۆژی داھاتووەش بەو شێوەیە ئەبێت بەڵام لەھەمان كاتدا ئەوە ناگەیەنێت كە بەدرێژایی زستان دۆخەكە بەو شێوەیە ئەبێت .
دەشڵێت: بۆ ئەم زستانە ھەرچەندە پێشبینیەكان لە پاییزەوە شكستیان ھێناوە لە دیاریكردنی دۆخی كەشوھەوای ناوچەكانی خۆمان بۆ ئایندەش ھیچ پێشبینیەك ناكرێت  و دۆخی كەشوھەوای رۆژھەڵاتی ناوەراستیش نادیار ئەبێت بەدرێژایی كاتەكان و نازانرێت زستانێكی چۆنمان ئەبێت ، بۆیە زۆر گرنگی بەو بابەتانە مەدەن كە باس لەوە دەكەن سەرمای مێژوویی بەڕێوەیەو بەفری زۆر ئەبارێت،یان وشكە باراناوی ئەبێت، دۆخەكە بەجۆرێكە ھەموو ئەگەرێكی جیاواز لەبەردەمماندا چاوەڕوان كراوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.