Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:34

دەست بەسەر 8 هەڵۆ دا گیرا كە ئامادەكرابوون بە قاچاخ ببرێنە دەرەوە 

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 8 هەڵۆی ڕاگەیاند كە ئامادەكرابوون بەقاچاخ لە دەروازەی سنووری سەفوانەوە ببرێنە دەرەوەی عێراق .
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتی بەندەری سنووری سەفوان، توانی ڕێبوارێكی بیانی دەستگیر بكات، هەروەها دەست بەسەر (8) هەڵۆدا بگرێت كە ئامادەكرابوو بۆ ئەوەی بەقاچاخ لە عێراقەوە ببرێتە وڵاتێكی دراوسێ، كە بەشێوەیەكی پیشەیی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا شاردرابووەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە  ئەو كەلوپەلانەی دەستی بەسەردا گیراون، لەگەڵ تۆمەتبار ،ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی سەفوان كراون، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.