ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : 20 ئەندامی میلیشیاكانی سەر بە ئێران بە هۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە نزیك سنووری سوریا و عێراق كوژراون و بریندار بوون.
ئەو ڕوانگەیە دەڵێت: لە ئاماری سەرەتایی 9 هێرشی ئاسمانی ئەمریكیدا، نزیكەی 20 ئەندامی میلیشیاكانی ئێران كوژراون و برینداربوون.
بەگوێرەی ڕوانگەكە، هێرشە ئەمریكییەكان بارەگا سەربازییەكان و بارێكی چەكیان لە شاری ئەلبومال و دەوروبەری نزیك سنووری سوریا و عێراق كردۆتە ئامانج.
بە هۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا 20 ئەندامی میلیشیاكانی سەر بە ئێران كوژران و بریندار بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.