Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:56

هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی دهۆك 2.2 بووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی دهۆك ئاشكرای كرد كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگه‌كه‌یان 2.2 بووه‌ به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر.

حه‌مید حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زان له‌ دهۆك ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 7:10ی شه‌و له‌ نزیك سه‌دی مووسڵ له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگه‌ی دهۆك و نه‌ینه‌وا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 2.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و له‌ قووڵایی 24 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وی دروستبووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌می هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی دهۆك و شارۆچكه‌ی سێمێل هه‌ستیان پێ كردووه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.