Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

مه‌سرور بارزانی سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

زاگرۆس فەتاح ئاغا سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.