Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:32

دوای وته‌كانی موقته‌دا سه‌دڕ.. سه‌رجه‌م داره‌ ڕازاوه‌كانی كریسمس له‌ پارێزگه‌یه‌كی عێراق هه‌ڵگیران

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وته‌یه‌كی ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، شاره‌وانی پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لا سه‌رجه‌م ئه‌و دارانه‌ی كه‌ بۆ كریسمس و سه‌ری ساڵ ڕازاندرابوونه‌وه‌ له‌نێو شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان لابرد و هه‌ڵگیران.

موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاندبوو: ئێمه‌ له‌ عێراقدا ناتوانین پیرۆزبایی له‌ پێكهاته‌ی كریستییانه‌ سته‌ملێكراوه‌كان بكه‌ین دوای ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ به‌هۆی داعشه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا هات".

ڕاشیگه‌یاند "به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاری تریشه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێستاش ناتوانین په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ بكه‌ین".

دوای ئه‌م وتانه‌ی موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، شاره‌وانی پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌نێو شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كانی پارێزگاكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داره‌ ڕازاوانه‌ی هه‌ڵگرت كه‌ بۆ جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ دانرابوون.

میدیاكانی پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لا ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا‌ كه‌ شاره‌وانی به‌ بیانووی پێشێلكردنی پیرۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌، ئه‌و دار و جوانكارییانه‌ی سه‌ری ساڵ و كریسمسی له‌نێو شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان هه‌ڵگرتووه‌‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.