Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:37

كۆمیسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كان له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، لیستی 197ی پارتی دیموكراتی كوردستان 52278 ده‌نگی له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌ردوو كاندیدی (مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌جید) و (پارێزه‌ر شۆخان حه‌سیب حه‌سه‌ن) بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك.

پارێزگه‌ی كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 16 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی ده‌بێت كه‌ له‌ 11 پیاو و 4 ئافره‌ت و ئه‌ندامێكی پێكهاته‌كات پێك دێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.