Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:39

ئاشكرابوو.. له‌ چێشتخانه‌یه‌ك گۆشتی گوێدرێژ به‌ناوی به‌رخ و گۆلك فرۆشراوه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگه‌ی بابل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی له‌ سنووری پارێزگه‌كانه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ پێشكه‌شكردن و فرۆشتن گۆشتی گوێدرێژ به‌ سه‌ردانیكه‌رانی.

پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگه‌ی بابل بڵاوی كرده‌وه‌: خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كمان له‌ شاره‌دێی سه‌ده‌ له‌ باكوری شاری حیله‌ سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی بابل ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ له‌ چێشتخانه‌كه‌یدا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ده‌ستگیركردنه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ به‌ناوی گۆشتی به‌رخ و گۆلك، گۆشتی گوێدرێژی داوه‌ته‌ سه‌ردانیكه‌ران و مێوانانی چێشتخانه‌كه‌ی.

پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگه‌ی بابل جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و گۆشتانه‌ی گوێدرێژه‌كه‌ له‌ چێشتخانه‌كه‌یدا هه‌بووه‌.   

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.