Erbil 15°C پێنجشەممە 22 شوبات 12:54

ئه‌ندازیار و دروستكه‌ری ده‌مانچه‌ی گلۆك كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گاستۆن گلۆگ خاوه‌نی كۆمپانیای (Glock)ی نه‌مساوی بۆ دروستكردنی چه‌كی سووك، ئه‌ندازیار و دروستكه‌ری ده‌مانچه‌ی به‌ناوبانگی (گلۆك) له‌ ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

كۆمپانیای گلۆك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌مان كه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له‌ بواری چه‌كی سووكدا دروست كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆچی دوایی كرد.

گاستۆن گلۆگ له‌دایكبووی ساڵی 1929، ئه‌ندازیار و دیزاینه‌ر و دروستكه‌ری ده‌مانچه‌ی ناوداری نه‌مساوی و جیهانی (گلۆك)ـه‌.

گاستۆن كه‌ كۆمپانیای (Glock)ی له‌ ساڵی 1963 دروست كرد، له‌ ساڵی 1982 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌مانچه‌ی گلۆكی به‌رهه‌مهینا و به‌ناوبانگترین جۆری ده‌مانچه‌كه‌شی (Glock 17) بوو.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.