ئه‌و جۆره گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆڕۆنا كه به جی ئێن 1 (JN.1) ناسراوه، تا دێت له گه‌یشتنی بۆ نێو خاكی عێراق نزیكتر ده‌بێته‌وه و نوێترین هه‌واڵه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌و ڤایرۆسه ئێستا گه‌یشتۆته وڵاتی میسڕ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسڕ ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه دوو هاووڵاتییان تووشی ڤایرۆسی جی ئێن 1 بووه.
له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بارودۆخی ته‌ندروستی هه‌ردوو تووشبووه‌كه باشه و نیشانه‌كانیان به‌لاوازی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، ته‌نانه‌ت پێویستی نه‌كردووه له نه‌خۆشخانه‌كانیش بخه‌وێنرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م جۆره گۆڕاوه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه به جی ئێن 1 ناسراوه، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ڤایرۆسی گۆڕاوی جی ئێن 1 له جۆره‌كانی تر كۆڕۆنا خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متره به‌راورد به وانی دیكه، ده‌ریش كه‌وتووه كه ڤاكسینه‌كانی كۆڕۆنا كاریگه‌ری باشیان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.