سەرۆکی ئەمەریکا رای دهگهێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی زیاتری هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا و ناوچهكه بداتهوه.
لە نامەیەکیدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەبارەت بە هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و هێزهكانی هاوپهیمانان له ههولێر کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە هەڵکشان کرد ئاماژەی بەوە کرد کە "لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا" وەڵامیان دراوەتەوە و هەرکاتێک پێویست بکات ئامادەن هەنگاو بەرەو پێش بنێن.
لە نامەکەیدا، بایدن سەرنجی خستووەتە سەر ئەو گرووپانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە ھەیە و ھێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و هێزهكانی هاوپهیمانان له ههولێر کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە ھەڵکشان کردووە و ڕایگەیاند: ئەمریکا بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتییدا و مافی ڕەوای بەگریی لە خۆ بەپێی 51ھەمین ماددەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی پێویستی داوەتەوە. ھەرکاتێک پێویست بکات و گونجاو بێت، ئەمریکا ئامادەیە ھەنگاو بەرەوپێش بنێت بۆ وەڵامدانەوەی مەترسی و ھێرشی زیاتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.