سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز ڕایگەیاند کە ھەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بدەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ھەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بدەن.
پێدرۆ سانچێز دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی محەمەد شیاع سوودانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجام داوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، گفتوگۆی بەرھەمداریان ئەنجامداوە و گوتی: "ھەوڵدەدەین پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بدەین".
پێدرۆ سانچێز جەختیشی لەوە کردووە کە پابەندن بە پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری عێراق و ڕایگەیاند کە کۆمپانیا ئیسپانییەکان خواستیان ھەیە، کاری وەبەرھێنان لە عێراق بکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەیشدا کە غەززە، ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەستبار بووەتەوە و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە ڕەت دەکەنەو و ڕایگەیاند: "داوا دەکەین ئاگربەستی ھەمیشەیی لە غەززە ڕابگەیەندرێت".
دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.