Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:56

لە سنووری قەزای خەلیفان چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێ بەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێ بەجێ دەکرێن.

بە بڕی زیاتر لە 397 ملیۆن دینار، کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی شەهیدان، لە قەزای خەلیفان قیرتاو و کۆنکرێت کران.

میدیا ئیسماعیل، ئەندازیاری پرۆژەکە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: پرۆژەی قیرتاوکردن و کۆنکرێت کردنی شەقامەکانی گەڕەکی شەهیدان لە خەلیفان، لە قۆناخی کۆتاییدایە، کە بە گوژمەی 397 ملیۆن و 275 هەزار دینار جێبەجێ کراوە.

بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچەکە، لەبارەی پرۆژەکەوە دڵخۆشیی خۆیان بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەربڕیوە و پێیان وایە پرۆژەکە خزمەتێکی باش بە هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات.


هەروەها لە سنووری شارەدێی سرێشمە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ناوچەکە بەم شێوەیە جێ بەجێ دەکرێن:
1- پڕۆژەیەک بۆ ڕووناکی شەقامی سەرەکی سرێشمە- خەلیفان، بە گوژمەی 117 ملیۆن دینار.
2- نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندی لێرە میر لە سنوورەکەدا، بە گوژمەی 120 ملیۆن دینار.
3- دروست کردنی شۆستە بۆ ڕێگای سەرەکی سرێشمە بە درێژایی 500 مەتر، بە گوژمەی 74 ملیۆن دینار.
4- دروستکردنی پارکێک لە سرێشمەدا، بە گوژمەی 38 ملیۆن دینار.
لە لێدوانێکیدا سۆران شێرزاد سەرۆکی شارەوانی سرێشمە بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لە سەرەتاکانی ساڵی نوێدا بنکەیەکی تەندروستی و قوتابخانەیەکی شەش پۆلی، بۆ سرێشمە دروست دەکرێت.
گوتیشی، بە سوپاسەوە سوپاسی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەکەین کە بێ جیاوازی خزمەتگوزاری دەگەێنێتە تەواوی شار و شارۆچکە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.

کابینەی نۆیەم، لە چوار ساڵی پێشووی خۆیدا، تەنیا لە بواری ڕێگە و گواستنەوەدا زیاتر لە 997 پڕۆژە و لە بواری ژێرخان و خزمەتگوزاری یش زیاتر لە 427 پرۆژەی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە.

سەرباری بەردەوامیی قەیرانی دارایی، پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی شار و شارۆچکەکان بەردەوام بووە و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.