بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كورسی كۆتاكان كۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەكەی بۆ 21-1-2024 دواخست.
پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان چەندین جار بە ئاشكرا داوایان كردووە كە پرسی كورسی كۆتاكان نەخرێنە ناو كێشە و ململانێ سیاسییەكانەوە و دژایەتی خۆشیان بۆ هەر هەموار و دەستكاریكردنێكی كورسییەكانیان كە لە پەرلەمانی كوردستان بە یاسا رێكخراوە، دەربڕیوە. بەگوێرەی ماددەی 36ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسی كۆتا بۆ كلدان، سریان و ئاشوورییەكان تەرخانكراوە.هەروەها یەك كورسی بۆ پێكهاتەی ئەرمەن و پێنج كورسیش بۆ توركمانەكان دیاریكراوە.
بەڵام هەندێك لایەن بە تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای فیدراڵی عێراق، هەوڵدەدەن دەستكاری كورسی كۆتاكان بكرێت و كەمبكرێنەوە، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان.
لە ئەگەری سەرگرتنی سكاڵاكە، بۆی هەیە پێنج كورسی كۆتای توركمان و كورسییەكی كۆتای ئەرمەن هەڵبوەشێتەوە و سیستەمی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە یەك بازنەییەوە بۆ فرەبازنەیی بگۆڕێت.
دواخستنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەكاتێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 25-2-2024ی وەك وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە.
دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.