Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:37

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە هونەمەند زەكەریا عەبدوڵڵا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/12/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكیان و هاوخەمی لەگەڵ خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان دەربڕی، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات.
لای خۆیەوە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەكەیاندا دووپات كردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.