بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆری دۆلار-ی خستە بازار و هەروەها خستنەڕووی دۆلاری كاشی زیادكرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27- 12- 2023 بانكی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 200 ملیۆن و 165 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو، لەو بڕەدا 164 ملیۆن و 974 هەزار دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە بووەو 35 ملیۆن و 190 هەزار دۆلار-یش بە شێوەی كاش.
شایانی باسە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بە 152 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆری دۆلار دەخاتە بازار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.