سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو، وەك وادەی پەسەندكردنی كارتی نیشتیمانی دیاریكراوە كە تاكە بەڵگەنامەی فەرمییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-12-2023 ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرەتای مانگی ئازاری داهاتووی دیاریكرد بۆ ئەوەی كارتی نیشتیمانی ببێتە تاكە بەڵگەنامەی فەرمی كە لە عێراق پەسەند بكرێت.
وەزیری ناوخۆی عێراق،لە راگەێندراوێكی كورتدا رایگەیاند: رۆژی 1-3-2023 مان دیاریكردووە بۆ پەسندكردنی كارتی نیشتمانی كە تاكە بەڵگەنامەی فەرمییە بۆ هاووڵاتیانی عێراق
جێگای سەرنجە حكومەتی عێراق لە ساڵی 2015دا پڕۆژەی كارتی نیشتیمانی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوە بۆ ئەو بەڵگەنامە كۆنانەی كە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە پەسەندكرابوون، كە بریتی بوون لە: ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتەجێبوون، كارتی بەشەخۆراك.
ئامانجی پڕۆژەكەش ئامادەكردنی داتابەیسێكی ناوەندییە بۆ هەموو عێراقییەكان و بەرەوپێشبردنی مامەڵەكانە لە دامەزراوە فەرمییەكان .
لەم بەروارە كارتی نیشتمانی دەبێتە تاكە بەڵگەنامەی فەرمی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.