Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:00

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا خستنەخوارەوەی 12 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 5 مووشەكی راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، خستنەخوارەوەی 12 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 5 مووشەكی جۆراوجۆری ڕاگەیاند كە لە یەمەنەوە هەڵدرابوون.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە:  12 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری یەك ئاراستەیی و سێ مووشەكی بالیستی دژە كەشتی و دوو مووشەكی كرۆزی هێرشی زەمینییان لە باشووری دەریای سوور خستووەتە خوارەوە كە لەلایەن حوسییەكانەوە لە ماوەی 10كاتژمێردا  هەڵدرابوون. 
فەرماندەییەكە ڕوونیشیكردەوە كە هیچ زیانێك بە كەشتییەكانی ناوچەكە نەگەیشتووەو و هیچ زیانێكی گیانیش نەبووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.