شارەزایەكی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی 2023 و شەوی سەری ساڵی ئاشكرا كرد، بەو پێیەی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان ئارەزووی زانینی بارودۆخی كەشوهەوا دەكەن پێش چوونە دەرەوە و ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی 2024.
محەمەد عەلی،پێشبینیكەری كەشناسی ڕاگەیاند: كەشوهەوا لە شەوی سەری ساڵدا (یەكشەممەی داهاتوو) جێگیر دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە كەشوهەوا ڕوونادات.
سەبارەت بە پلەكانی گەرما-ش پێشبینی دەكات كەشوهەوا لە شەوی سەری ساڵدا سارد بێت.
هەروەها گوتی: لە ئێوارەی چوارشەممەوە تا بەرەبەیانی هەینی، بارودۆخێكی كەشوهەوای باراناوی كاریگەری لەسەر ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باشووری عێراق دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكانی لە شارەكانی كوردستان كەمتر دەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، باران بارین لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەبێ و هەروەها بای چالاك و ساردی باكووری لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،هەندێك بارانبارینی بەخوڕ لە ڕۆژئاوای ئەنبار و بیابانی نەجەف و سەماوە چڕ دەبێتەوە، لەكاتێكدا باقی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بارانێكی سووكیان دەبێت، لەناوچەكانی باكووریش ئەگەری باران بارین لاوازە .
هەروەها محەممەد عەلی، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت: وەرزی زستانی فەلەكی لە عێراق لەپێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستیپێكردووەو بۆ ماوەی 90 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بزانە كەش و هەوا لە شەوی سەری ساڵدا چۆن دەبێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.