Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:06

لە ماوەی 24 كاتژمێردا 8 ئەفسەر و سەربازی سوپای ئیسرائیل كوژراون

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، 3 سەرباز لە میانی شەڕە بەردەوامەكانی كەرتی غەززە كوژراون، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازە كوژراوانەی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیەندراون، گەیشتە 8 سەرباز و ئەفسەر.
سوپای ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەكدا لە هەشتا و دووهەمین ڕۆژی شەڕی سەر غەززە ڕایگەیاند: ئەفسەرێك و دوو سەرباز لە شەڕی غەززەدا كوژراون.
جگە لەوەش سوپای ئیسرائیل پێشتر كوژرانی 5 لە سەربازەكانی ڕاگەیاند، كە ئەفسەرێك بە پلەی موقەدەم لە هێزە یەدەگەكانی تێدایە، هەروەها برینداربوونی 43 سەربازی دیكەی ڕاگەیاند كە 9 سەربازیان بە سەختی برینداربوون.
بەمەش ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكان بۆ سەر كەرتی غەززە بۆ زیاتر لە 162 سەرباز بەرزبووەتەوە.
هەروەها بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەززە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتەكە، كوژرانی 20 هەزار و 915 فەلەستینی لێكەوتۆتەوە كە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ بوون و زیاتر لە 53 هەزار كەسیش برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.