Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:33

ڤیدیۆ ..لەبۆردومانەكەی ئەمریكا 19 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكاوە كە بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی پارێزگای بابل كردە ئامانج، 19 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و حەشدی شەعبی بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 12 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و 7 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا هێرشیان بۆ سەر سێ دامەزراوەی كەتایبی حزبوڵڵا و گرووپە چەكدارەكان لە عێراق كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.