سوپای ئیسرائیل لەبەیننامەیەكدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : ئەفسەرێك و سەربازێك لە شەڕەكانی باشووری كەرتی غەززە كوژراون و 4 سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا،ژمارەی كوژراوان لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 491 سەرباز.
بەم شێوەیە ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە كەرتی غەززە لە 27ی ئۆكتۆبەرەوە بۆ 158 سەرباز بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، كۆی گشتی بریندارانی نێو ڕیزەكانی سوپای ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا گەیشتووەتە نزیكەی دوو هەزار و 23 بریندار، هاوكات ژمارەی بریندارەكان لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە گەیشتووەتە نزیكەی 834 بریندار.
ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ 491 سەرباز بەرزبووەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.