سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌هۆی كۆچی دوایی لاله سه‌رحه‌د خه‌لیفه یوونس كه‌سایه‌تی ناسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كاته‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کەسایەتیی کۆمەڵایەتی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یوونس دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.