Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:56

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ یوونس كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی رۆغزایی بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ یوونس ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و سه‌رۆك هۆزی رۆغزایی كاك ( سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ یونس )ـم پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك سه‌رحه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

مسعود بارزانی

25ـی کانوونی یەکەمی2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.