پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌م 25ی12ی2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەل نمە باران و بەفری پچرپچر لەم ناوچانە، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەکاتەکانی شەودا پێشبینی دروست بوونی تەم دەکرێت لەناوچەجیاجیاکاندا، زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم تاکوو کاتەکانی بەیانی زوو رۆژی سێ شەمە بەردەوامی دەبێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به گشتی كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به 1 تا 2 پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سبه‌ی سێشه‌م 26ی12ی2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەجیاجیاکاندا زیاتر لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.