Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:10

ئەو ڤایرۆسەی نەخۆشخانەکانی پڕ کردووە لە منداڵ

کوردستان TV
100%


پزیشكێكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌دات كه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی پڕكردووه‌ له‌ منداڵ.
د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ رایده‌گه‌ێنێت، ڤایرۆسی (RSV) یەکێکە لەو ڤایرۆسە باوانەی ڕێڕەوی هەناسە کە منداڵ توشی هەوکردنی بۆڕیچکەکانی هەوا (التهاب قصبات) دەکات، لە وەرزی زستان زیاترە بەتایبەتی لە  مانگی 12 و 1، دەگاتە لوتکە و نەخۆشخانەکان پڕ دەبن لە منداڵی توش بوو بەو ڤایرۆسە بەتایبەتی ئەوانەی لە خوار( تەمەنی دوو )ساڵەوەن.

د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ راشیده‌گه‌ێنێنت، کە بەهۆیەوە ساڵانە زیاتر لە (100,000) منداڵ لە جیهان گیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکی ئێجگار زۆریش لە نەخۆشخانەکان دەخەوێنرێن بۆ پێدانی ئۆکسجین و چارەسەری پێویست.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، نیشانەکانی سەرەتا بریتین لە (کۆکە و پەسیو و پژمین و تا )بەڵام هەندێک جار دەبێتە هۆی (هەناسە تەنگی و سیخەی سنگ)، وە (سێ بۆ حەوت )ڕۆژ دەخایەنێت بەڵام لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژتر کۆخەکەی بەردەوام بێت .
د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ ده‌شڵێت،ئەو منداڵانەی تەمەنیان زۆر بچوکە یان بە ناکامی لەدایک بون، هەروەها ئەوانەی نەخۆشی دڵ و سنگیان هەیە وە ئەوانەی بەرگریان لاوازە لەوانەیە دوچاری مەترسی ببنەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەخێرایی دەگوازرێتەوە بەتایبەتی لە ڕێگەی کۆکین و پژمین دەستلێدان لەو شوێنانەی کە ڤایرۆسەکەی پێوەیە بۆیە زوو بڵاودەبێتەوە.
د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ راشیگه‌یاندووه‌، باشترە منداڵان بپارێزین لە توش بوون بە گرنگیدان بە (پاک و خاوێنی و نەچوونە شوێنی قەڵەباڵغ وە ماچ نەکردن و دەست لێ نەدانی منداڵی بچوک )لەلایەن کەسانی نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆر یان نەخۆشخانە بکە لەو کاتانە: ( کاتێک منداڵەکەت زۆر بچوکە،تای زۆر بەرز بێت،تەنگە نەفەس بێت و سیخەی سنگی بێت،نەخواردنی شیر و خواردن، ناڕەحەتی یان نەتوانێ بخەوێت،ڕشانەوە و وشک بوون و بێهێزی).
د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت، ئەو ڤایرۆسە پێویستی بە دژە زیندەگی واتە (ئەنتی بایۆتیک) نیە، بەڵکو زۆربەی جار خۆی چاک دەبێتەوە بەڵام لە کاتی هەناسەتەنگی پێویستی بە ئۆکسجین و تەبخیر دەبێت.
ژێده‌ر- بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
              

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.