Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:34

شوفێران ئاگاداربن.. له‌ كاته‌كانی زووی به‌یانیدا ته‌مومژ دروست ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ كاته‌كانی زووی به‌یانیدا ته‌مومژ دروست ده‌بێت و مه‌ودای بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند به‌ تایبه‌ت له ‌سنووری پارێزگه‌ی هەولێر و سلێمانی.

ڕاشیگه‌یاند: له ‌كاته‌كانی به‌یانی زوودا ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م هه‌یه‌ له‌ هه‌ندی ناوچه‌ی جیاجیا كه‌ ده‌بیته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین كه‌متر له‌ 1 كیلۆمه‌تر.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕێژه‌ی بارانبارینی 12ی كاتژمێری ڕابردووی به‌مشێوه‌یه‌ دیاری كرد:-

هەولێر 11.5 ملم

شه‌مامك 7.3 ملم

پیرمام 59.3 ملم

سلێمانی 3.9 ملم

هەڵەبجە 4.0 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 12.5 ملم

دهۆک 0.7 ملم

زاخۆ 2.5 ملم

کرکووک 8.8 ملگ

خانه‌قین 15.6 ملم

ئاکرێ 8.6 ملم

ئامێدی 1.4 ملم

مانگێش 0.6 ملم

بامەڕنی 3.8 ملم

دەربەندیخان 42.6 ملم

دوکان 26.2 ملم

حاجی ئۆمەران 20 ملم

هەڵشۆ 11.2 ملم

خەبات 4.2 ملم

مەیدان 11.4 ملم

سۆران 14.2 ملم

پێنجوێن 34.4 ملم

ماوەت 31.6 ملم

قەڵادزە 8.4 ملم

باتوفە 2.4 ملم

سیدەکان 24.2 ملم

مێرگەسۆر 19.2 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.