جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه كورسییه‌كانی كورد له هه‌ڵبژاردنی چه‌ند رۆژی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی پێویست و له ئاست خواستی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لە دوای کۆتاهاتنی جیاکردنەوە و ژماردنەوەی ده‌ستی دەنگی تایبەت لە سەرجەم پارێزگه‌کانی عێراق، دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە دواجار کورسی کورد بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان وەکو پێویست و لە ئاست خواستی خەڵکی کوردستان بە گشتی و کوردستانییانی ئەو ناوچانە نەبوو، جا هۆکارەکەی هونەری بێت یان بابەتی تەنزیمی و تەنانەت کەمتەرخەمیش بێت.
ڕاشیگه‌یاند: هەرچەندە لە دوای 2005ـه‌وە ئه‌مه یەکەمجارە کورد لە نیوەی کورسییەکانی کەرکووک کەمتر بهێنێت، به‌ڵام ئەوەی گرینگە توانرا لە کەرکووک کورد وەکو پێکهاتە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگه بباته‌وه و بە پلەی یەکەم بمێنیته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەرچی زووە دەبێت تیمی کوردی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ پێکهاتەکانی تر بۆ دانانی کەسێکی دڵسۆزی کورد وەکو پارێزگه لە کەرکووک و پۆستە گرینگەکانی تریش لە مووسل و شارەکانی تر دەستبەکار بن و بەرنامەیەکی چڕی هەمەلایەن بۆ ئەو ناوچانە دابڕێژن و لەگەڵ پێکهاتەکانی تر گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ماوەتەوە بڵێم كه سوپاسی هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری کەرکووک و سەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بکەم کە دەنگی خۆیان بۆ پاراستنی شوناسی ئەو ناوچانە دا، هەروەها سوپاسی سەرجەم کاندیدەکان ده‌کەم کە شەو و ڕۆژیان خستە سەریەک بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ لیستەکەیان، سوپاسی تایبەتیش بۆ کادیرە دڵسۆز و خەمخۆرەکان ئەوانەی ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ کرد.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە کۆتاییدا هیوای خواست هەموولایەک سوودیان لە هەڵەکان وەرگرتبێت و هۆکاری دابەزینی دەنگه‌كانی کوردیش هەر کەس و لایەنێک بێت، سزای حزبی و یاسایی خۆی وەربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.