Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:18

گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ولێر ڕاده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ سیسته‌می گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ شاری هه‌ولێر ڕاده‌گیرێت و راگرتنه‌كه‌ش له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: لە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 24/12/2024 سیستەمی گرێبەستی ئەلکترۆنی دەوەستێت بە مەبەستی باشترکردن و (Update) ی سیستەمه‌كه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سیسته‌مه‌كه‌ تا رۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 1/1/2024 ڕاده‌گیرێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ماوەی ئەم ڕاگرتنەدا هه‌ر کۆمپانیا و پێشانگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئەگەر ئۆتۆمبێلیان فرۆشت، ئەوا دوای کاراکردنەوەی سیستەمەکە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدەن، بەو مەرجەی لە ناو گرێبەستەکە وەک تێبینی ئاماژە بە ڕێكه‌وتی فرۆشتنەکە درابێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.