سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندێكی سنووری شاره‌دێی دێره‌لووكیان بۆردومان كرد.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، گوندی سگێری له سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كراوه.
پێشی ڕاگه‌یاندین كه بۆردومانه‌كان و ده‌نگی به‌رزی ته‌قینه‌وه‌كان، بوونه‌ته جێگه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتووانی گوندی سگێری و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا نه‌زانرێ بۆردومانه‌كان زیانی گیانی و ماددییان هه‌بووه یاخود نا.
ئامێدی / به‌شار عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.