پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه ئاشكرا كرد و ڕاشیگه‌یاند كه دوای كۆتاهاتنی شه‌پۆڵه‌كه، ته‌مومژ له زۆرێك له ناوچه‌كان دروست ده‌بێت و ئاستی بینین به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌لاری پسپۆڕی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م باران بە بڕی جیاجیا بەردەوامی دەبێت لە زۆرێک لە ناوچەکان بەتایبەتی لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان، به‌ڵام لە نیوەرۆی سبەی دووشەم کەش بەرە سەقامگیربوون دەڕوات و ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە ناوچەکانمان بە جێ دەهێڵێت و کاریگەری نامێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: هۆشداری ده‌درێت له دروستبوونی تەمومژ لە بەشێک لە ناوچەکان دوای کۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە بەتایبەت له سبەی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەم، بەهۆی ئەوەی بارانێکی زۆر باریوە و شێیەکی زۆر بوونی هەیە لە زەوی و ئاستی نزمی کەشدا، بۆیە ئەگەری دروستبوونی تەمومژ لە ئارا دەبێت بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان.
پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا هۆشداریشی دایه شۆفێران كه لە کاتی تەمومژدا ئاگاداری خێرای و پابەندی ڕێنمایەکانی هاتوچۆ بن بۆ ئەوەی هەموولایەک دووربن لە زیانی نە خوزراودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.