Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لەم بۆنەیەدا پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی هیواشی خواست خوشك و برا كریستیانەكان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ پەیامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانییه‌ بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.

مسعود بارزانی

24ی كانوونی یەكەمی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.