Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:18

لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن بەشێوەیەكی فەرمی لە كوردستانەوە بەڕێگای وشكانی گەشتی عومڕە بكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەك شەممە 24/12/2023 بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی)،لە لێدوانێكی تایبەتدا رایگەیاند: لەمەودوا كۆمپانیاكانی حەج و عومڕەی دەتوانن لە هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی فەرمی عومڕەكاران بە رێگای وشكانی بگوازنەوە عەرەبستانی سعوودیە.
هەروەها شێخ نیاز راغب نەقشبەندی،بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئەوەی خستەڕوو كە ماوەیەكی زۆرە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق لە گفتوگۆ بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانن گواستنەوەی عومڕەكاران بە رێگای وشكانی لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی رابگەێینن.
ئاماژەی بەوەشدا كە بەردەوام دوو نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی كوردستان لە سنووری دەروازەی عەرعەر دەبن بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كارئاسانی بۆیان لەكاتی گەشتكردنیان و گوتی : ئێمە بەردەوام كاردەكەین بۆ ئەوەی هەرچییەكی پێویست بێت و لە بەرژەوەندی گشتی بێت پێشكەش بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەین.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا بەرێوەبەری گشتی حەج وعومڕە دەستخۆشی لە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی (د.پشتیوان سادق)،كرد كە زۆر هاوكار و پاڵپشت بووە ،هەروەها سوپاسی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی (شێخ سامی مەسعودی)،كرد كە ڕوڵێكی بەرچاوی هەبووە لەم پرۆسەیەدا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.